دوو هەنگاوە سەرەكییەكەی دابەزاندنی كێشی لەش

دوو هەنگاوە سەرەكییەكەی دابەزاندنی كێشی لەش

ئەگەرچی گەلێك دەرمانی نوێ لەبەردەستدان بۆ دابەزاننی كیشی لەش هاوكات لەگەڵ چەند جۆرێكی نەشتەرگەری، بەڵام پێویستە كە تەنیا دكتۆر بڕیاری لەسەر بدات. بەگشتی پابەندبوون بە ڕیجیمێكی دروستی خۆراك و مەشقی وەرزشی، دوو هەنگاوی سەرەكی و سەلامەتن بۆ دابەزاندنی كێش. لە ئێستادا، ئاماژە بە چەندین جۆری ڕیجیمی خۆراك دەكرێت كە لەوانەیە هەڵبژاردن و پەیڕەوكردنی تەواوی هەر جۆرێكیان كارێكی ئاسان نەبێت و پێویستە تەنیا بە بڕیاری دكتۆر بێت، بەڵام بەگشتی ڕیجیمی كەمكردنەوەی كالۆری ئاسانە و بۆ هەر كەسێك گونجاوە، بێگومان ئەم جۆرەی ڕیجیمەش پێویست بە چاودێریی دكتۆر دەكات بە مەبەستی دابەزاندنی دروستی كێشی لەش، كە هەرگیز نەبێتە ئەگەری كەمیی هیچ ماددە خۆراكییەك لە پرۆتین، چەوری، كاربۆهیدرات، ڤیتامین و كانزاكان لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكان. بە گوێرەی مەشی وەرزشی، ئەوا بە هەمان شێوەی ڕیجیمی خۆراكی، پێویستە كە جۆر و كات و ماوەی وەرزشەكە بۆ هەر كەسێك لە لایەن دكتۆرەوە دیار بكرێت.

 

Top