گوارەی نەخشێندراو بە بەردی گرانبەهای شین بۆ خانمانی بووك

گوارەی نەخشێندراو بە بەردی گرانبەهای شین بۆ خانمانی بووك

جیهانی خشڵ پڕە لە داهێنان، لە نێو ئەم داهێنانە ناوازانەشدا گوارەی نەخشێندراو بە بەردی گرانبەهای شین هەیە، وەك عەقیقی شین، یاقووتی شین، ئەكوامارین و.. هتد، ئەم ڕەنگە شاهانەیە كە هێمنیی دەریا و جوانیی ئاسمان دەگەیەنێت، كۆكەرەوەی كلاسیك و مۆدێرنە بۆ ئەوەی هەستێك لە شكۆمەندی و سەرنجڕاكێشی ببەخشێت.

بەردی لازورد: ئەم بەردە گرانبەهایە بە ڕەنگە شینە تۆخەكەی دەناسرێتەوە، لەبەرئەوە هەڵبژاردنێكی نموونەییە بۆ ئەوانەی حەزیان لە دیمەنی ناوازەیە، بەزۆری خشڵە نەخشێندراوەكان بەو بەردە، لە زێڕی زەرد یان پەمەیی دروست دەكرێن، بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەنگی بەردەكەدا بگونجێت، بۆ دەرخستنی جوانییەكەی.

عەقیقی شین: یەكێك لە بەردە گرانبەها ناسراوەكان، عەقیقی شینە، كە لە جیهانی خشڵدا بە سەرنجڕاكێشی تایبەتمەندە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئارەزووە جیاوازەكاندا بگونجێت، دەتوانیت لەگەڵ زێڕی سپی بیگونجێنیت بۆ بەهێزكردنی ڕەنگەكەی، یان زێڕی زەرد بۆ زیادكردنی هەستێكی كلاسیكیی گەرموگوڕ.

Top