تەواوی بنەماڵەیەكی فەلەستینی لە هێرشی سوپای ئیسرائیل کوژران

تەواوی بنەماڵەیەكی فەلەستینی لە هێرشی سوپای ئیسرائیل کوژران

 

 

بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، خێزانێکی 10 کەسی کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای هێرشی فڕۆکەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە خێزانێکی 10 کەسی گیانیان لەدەستداوە کە 7یان منداڵ بوون،

دەگوترێت ئەم هێرشە لە کاتێکدا بووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەیان هێرشی ئیسرائیل تەنیا ژن و منداڵی کردۆتە ئامانج.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەروەها هۆشدارییان داوە لە گواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستینییەکان بۆ ناوچە بچووکەکان و قەیرانی مرۆیی لە غەززە.

سوپای ئیسرائیل لە ١٨ی ئاداردا هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە و ئاگربەستی دوو مانگەی لەگەڵ حەماس کۆتایی پێهێنا.

لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: كە سوپای ئیسرائیل زیاتر لە مانگێکە ڕێگری دەكات لەهاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top