کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە نیویۆرک

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە نیویۆرک

 

 

دوابەدوای ڕووداوە کوشندەکانی ئاسمانی لە ئەمریکا، دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووکیان لە نیویۆرک بڵاوکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی یەکشەممە 13ی نیسانی 2025  لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە نیویۆرک کەسێک گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، كە فڕۆکەکە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی کۆلۆمبیا لە نزیک شاری هادسۆن لە ویلایەتی نیویۆرک بەڕێکەوتووە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی پێنج سەرنشینەکەی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

هاوکات تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نادیارە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکی کەم لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکە لە واشنتۆن كە زیاترلە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top