دەستگیرکردنی سەرۆکی باندێکی قاچاخچێتی کۆچبەران له ئەستەنبوڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، كە ئەسعەد عەلی جومعە خدر، سەرکردەی باندێکی تاوانکاری كە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە بە تاوانی قاچاخچێتی کۆچبەران داواکراوە، لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکراوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەسەد عەلی جومعە خدر، سەرۆکی باندێکی تاوانبار کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تاوانی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە داواکراوە، لەلایەن پۆلیسی ئەستەنبوڵەوە دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیاوە بە تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەران لە لیستی ئاگاداری سووری پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل تۆمارکراوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەستەنبوڕڵەوە دەستگیرکراوە.
یەرلیکایا ئاماژەی بە وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە کرد و ڕایگەیاند: کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئینتەرپۆل و یۆروپۆل و دەزگای هەواڵگری و بەڕێوەبەرایەتی دژە قاچاخچێتی کۆچبەران و بەڕێوەبەرایەتی سنووریی پۆلیسی تورکیا ئەنجامدراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
