سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه‌.

هه‌ر لە چوارچێوەی كار و چالاكييه‌كاندا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشهاته‌ ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کرد.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ له‌ ڕێگه‌ى بره‌ودان به‌ زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاڵۆزيى زياتر. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرا.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه‌.
Top