تیشكی خۆر پێست پیر دەكات

تیشكی خۆر پێست پیر دەكات

بەركەوتنی زیاد بە تیشكی خۆر هۆكارە بۆ لۆچبوونی پێشوەختەی پێست یان (پیربوونی پیشوەختە Premature aging). پیربوونی پێشوەختەی پێست ڕوو دەدات چونكە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە، پێكهاتەكانی پێست بە شێوەیەكی هەمیشەیی تێك دەدات، بەتایبەتی لە پێستی دەموچاو و سەر دەستەكان بە شێوەی: لۆچبوونی پێست، گۆڕانی ڕەنگ یان پنتە تۆخەكانی تەمەن، لەكەی قاوەیی، كەمبوونەوە یان نەمانی توانای لاستیكیی دەموچاو یان نەمانی تۆنی پێست، زبربوونی پێست، بەرجەستەبوونی موولوولەكانی خوێن لە دەوری لووت و سینگدا، وشكبوونی پێست، تاریكبوونی پێست لە دەوری سینگدا، لەگەڵ شۆڕبوونی پێستی دەموچاو و چەناگە و مل، هەورەها سووربوونەوەی پێست. میكانیزمی ئەم كاریگەرییانە بریتییە لەوەی كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی هۆكارە بۆ گۆڕان لە ماددەی DNA ناو خانەكانی پێست، كە هۆكارە بۆ زووپیربوون و شێرپەنجەی پێست. بێگومان تا ڕەنگی پێسیت كاڵتر و سپیتر بێت هێندە زیاتر دەكەوێتە ژێر كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوەشەیی.

 

 

Top