چۆن بە خێرایی كۆلیستیڕۆڵ دادەبەزێنیت؟
كۆلیستیڕۆڵ لە خانەكانی لەشدا هەیە، ئاستی دروستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا پێویستە بۆ تەندروستیی خانە و شانەكانی لەش، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات، بۆیە پێویستە كە دابەزێنرێت جا بە پارێزی خۆراك یان دەرمان یان هەردووكیان بەیەكەوە، هەروەها دەتوانرێت كە ئاستی بەرزی كۆلیستیڕۆڵ بە چەند گۆڕانێك لە ستایلی ژیاندا تا ڕادەیەكی باش دابەزێنرێت كە بریتین لە:
• گۆڕینی خۆراك بە شێوەی: كەمكردنەوەی چەورییە تێرەكان وەكو گۆشتی سوور و شیرەمەنی پڕچەوری، دووركەوتنەوە لە چەورییە نێوەندەكان Trans fats، خواردنی ماسی لەجیاتی گۆشتی سوور، بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون لەجیاتی كەرەی سرووشتی و كەرەی دەستكرد (مارگەرین Margarine)، زیادكردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵ لەخۆدەگرن.
• كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش.
• زیادكردنی چالاكیی فیزیكی و مەشقی وەرزشی كە هەفتانە لە 150 خولەك كەمتر نەبێت.
• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.
