خان بابای زۆر خۆر و زەبەلاح
April 11, 2025
رەنگا و ڕەنگ
قەڵەویی هەندێك مرۆڤ بە ئاستێكە كە جێگەی تێڕامانە، ئەو گەنجەی شێوەی دوو هێندەی مرۆڤێكی ئاساییە لە ژیانی زۆر خۆری و قەڵەوییەكی سەیردا دەژی، گەنجێكی پاكستانییە كێشی 436 كیلۆگرامە، پاش تەمەنی 18 ساڵی كێشی جەستەی بەرەو زیادبوون چوو و بەرنامەكانی خواردنی ڕۆژانە بەم شێوەیەیە، ٥ لیـتر شـیر، 36 هێلكـە، 3 كیلۆ گۆشتی سوور، ٤ مـریشـكـ، چەندین خواردنی دیكەش. خان بابا بێزار نییە لە زیادبوونی جەستەی، بەڵكو شانازیی پێوەدەكـات و بەو هۆیەوە چەندین دەستكەوت و خەڵاتی بردووەتەوە و ناوی چووتە كتێبی گیـنس.
