کابینەی خزمەت گوزاری لە چەند دێڕێکدا..

کابینەی خزمەت گوزاری لە چەند دێڕێکدا..

ئەگەر هەر مرۆڤێک بەچاوێکی دادپەروەرانە دور لە ئینتیما و بیری تەسکی حزبی بۆ مێژوو هەڵسەنگاندن بکات، ناخی بکاتە پێوەرو داد پەروەرانە بڕیار بدات، چەند خاڵ و ڕاستیەک دەر ئەکەون کەس ناتوانێت نکۆڵیان لێ بکات. هەنگاوە پڕ بایەخ و ئیجابیەکان ئاماژەیان پێ نەدرێت، چونکە ڕاستیەکان ڕوداون لە ژیانی ڕۆژانەمان ئێمە تەنها بەرچاو خستنێکی دوو بارەیان بۆ ئەکەین، ئەوکات دەرئەکەوێت پێگەی کوردستان لەچاو چوار دەور و ناوچەکە لەچ ئاستێکدایە، لەهەمان کاتدا ڕاگرتنی بلانس و تەوازنی سیاسەتی ناوچەکە لەم هەموو گرژی و ئالۆزیانەی دەگوزەرێن دەسکەوتێکی گرنگ و پڕ بایەخە. ئەوەش جەنابی سەرۆک بەڕێز مسعود بارزانی ڕایگرتووە. بۆ بەرچاو ڕونیش  چەند چالاکیەکی جۆراو جۆر کە هەوێنی سەرخستنی ئەم ئەزمونەیە جێگای شانازیە.

١ -  دەزگای خێر خوازی بارزانی نەمر  وەک چالاکی  دەزگا ئاماژەیان پێکردوە  تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا.

أ –  بەخشینی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ هەژارو کەم دەرامەت

ب –   بەخشینی ١٦ خانوو.

ج – دابەشکردنی دوو ملیار دینار وەک موچەی منداڵانی ئازیز.

د – دابەشکردنی ٤٨هەزارو ٨٠٩ سەبەتەی خۆراک.

ه – دابەشکردنی ٤٥ هەزارو ٤٠٠ ژەمە خۆراکی گەرم.

و – دابەش کردنی ٣٩٠ ملیۆن دیناری زەکات.

ز – کڕینی جل و بەرگی جەژن بۆ ١٤٥٢ منداڵ.

 

٢ - چالاکیەکانی دەزگای ڕوانگە. کە سەرجەمیان بۆ خزمەتی زیاترە

٣ - چالاکیەکانی گەنجی بەتواناو لێهاتوو مەلا مستەفا بارزانی.

٤ -   ڕیفڕاندۆم هەمیشە جێگای شانازیە بۆ گەلی کورد کارتێکی کارای میژوییە بۆ هەر ئان و ساتێک.

٥ -  داستانی پردێ و سحێلا وانەیەکی وایان بە دژو ناحەزدا بوێری ئەوەیان نەبێت. جارێکی دیکە پەلاماری هێزی پێشمەرگە بدەن.

٦ - ئاهەنگی نەورۆز ئەڵمانیا کۆڵن. هەستی بەرزی نەتەوایەتی بەو جۆش و خرۆشەوە ئەوەی سەلماند کورد یەک ئامانج و ڕێگای هەیە  ئەویش کوردایەتیە.

٧ -  یەک دەنگی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵەبجە. ئەو ڕاستیەی سەلماند کورد بۆ مافی نەتەوایەتی  یەک دڵ و یەک دەستە.

٨ -  نزیک بونەوەی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بۆیەکخستن و سەرکەوتنی پێک هێنانی کابینەی نوێ ی  حکومەت زەنگێکی بەهێزە بۆ دژو نەیاران ئەوان ناتوانن یاری بە چارەنوسی گەلی کورد بکەن.

٩ – یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەبێتە هێزێکی نمونەیی کە جێگای شانازی بێت.

١٠ - بۆ ڕێگری کردنی چەندین هەوڵی داگیرکاری ماڵ و موڵکی کورد لە ناوچە کوردستانیەکان. نیەت و ڕاستی دڵی ناحەزان ئاشکرابوو. کوردی بەهێزتر کرد بۆ ناسینەوەی ناسنامەی خۆی.

١١ - چەند هەنگاوێکی بەهێزو سەرکەوتوو ی دبلۆماسی لە لایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی وەزیران. ئەو ئاستە بەرزەی دەر خست کە کورد پەرۆشی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسیە.

١٢ -  پێشوازی نوێنەری گەورە وڵاتان لە لایەن جەنابی ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانیەوە. مەرجەعێک خاوەنی ئێستاو ئایندەی دۆزی کورد. هەمیشە بوێرو لێبوردە و کارامە و دڵسۆز بەبێ مساوەمە و پاش گەز بونەوە.

١٣ -  پرس و ڕا لەگەڵ کوردانی باکوڕو نوێنەرانی ئیمرالی وکوردانی ڕۆژ ئاوا. لەخاڵی سفرەوە تا لوتکە ڕێگاکان ئەبێت بە فلتەری سەری بڵندو جەنابی سەرۆک مسعود بارزانیدا دەرباز ببێت.

١٤ -  پرۆژەی ڕوناکی. هەرێمی کوردستان لە تاریکیەوە  گەیشتە ڕوناکییەک بۆ هەمیشە .

١٥ - دروستکردنی چەند پرۆژەیەکی بەنداو. دەرک کردن بە مەترسیەکانی دواڕۆژ و خەمخۆری بۆ ئایندە.

١٦ - چاک کردنی ئاوەڕۆی هەولێرو و ڕێڕەوی ئاوی بارانا و لە وەرزی زستاندا کە سروشتی هەولێر ئەرزێکی نزمە بە لێزانی و پسپۆڕێتی ئەندازیاران و یەکەی کارگێڕی مەترسی دورخراوەتەوە.

١٧ – چاک کردنی  ئاوی ئیفرازی هەولێر.

١٨ -  بەشداری پرسە ئابورییەکان لە وڵاتانی دەرەوە و بە تایبەت دەوڵەتی قەتەر.

١٩ – هاتنی لافاوی گەشتیاری بۆ ئاوەدانی و دیمەنی جوانی هەرێم. دان پێدانانێکە بۆ سەقامگیری.

٢٠ – سەرکەوتنی پرۆژەی هەژماری من ڕۆژ بەڕۆژ گەشەدەکات و پێش دەکەوێت بە خزمەت گوزاری زیاترەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی.

٢١ – هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکانی هاوپەیمانی بۆ لەناو بردنی تیرۆرو یەک خستنی هێزی پێشمەرگە .

زۆر دەستکەوت و چالاکی دیکەش وەک بایەخ بە سەوزکردن و ئاوەدانی و بەرزە پردو ڕێگاوبان بە تایبەت جوت سایدی هەولێر کۆیە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەزگاکان ئەرزە بۆ گشت فەرمانبەران و زۆر بابەتی دیکە.

 هەرێمی کوردستان بوەتە جێگرەوەی پایتەخت بۆ بەغدا لەچاوی وڵاتانی زلهێزیش ئەوە بوەتە پێوەر هەولێر ناوچەیەکی گەشە سەندوو پێشکەوتوو ئارامە. نوێنەرو گەشتیارانی وڵاتان بەهاتنیان بۆ کوردستان زیاتر ئاسودە دەبن.  لەهەموو ڕویەکەوە ئەو هەرێمەی لە بازنەی چواردەوریەوە سەرکوت دەکرێت. لەگەڵ هەر دژایەتیەک و هەڕەشەیەک ئەو زیاتر بەهێز و گەورە تر ئەبێت. هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو لەمپەرو کێشە  دروست کردنێک و زیند و کردنەوەی کێشە بۆی. هەرێمەکە هیچ شتێک نەی توانیوە ڕایبگرێت و ببێتە ئاستەنگ لە بەردەمیدا. لە درەوشانەوە و هەڵمەتی گەشە و ئاوەدانی ڕۆژ دوای ڕۆژ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.  پشتیوانی و چالاکیە بەرچاوەکانی لە چەند ساڵێکدا درەوشاوەتەوە و زنجیرەیەک چالاکی لەخۆ دەگرێت. ئەوانەی بە دڵێکی پڕ لە ڕق و مێشکێکی ڕەشبینیەوە باس لە هەرێمی کوردستان دەکەن. باش بزانن هیچ شتێک نەیتوانیوە کاربکاتە سەر ڕاگرتنی دەسکەوت و چالاکیەکان. پێداگری ئەمریکیەکان بۆ هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە پێکهێنانی پەرلەمان و کابینەی دەیەم یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە.  سەردانی وەفدی ئیمرالی بۆ لای جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی بەرزی ئاستی دلۆماسیەتی کورد لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە ئەمە سەقفی سیاسەت و پێگە بەهێزی لێ دروست بووە. دژو ناحەز ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ پاشەوە دەگەڕێنەوە و هەرێمی کوردستانیش بەرەو لوتکە دەڕوات.

                                                                  سلام محمود

                                                                 ٣/٤/٢٠٢٥

Top