بەردەوامی شەڕی گومرگی؛ چین سهدا ههشتاو چوار باج لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت
لە درێژەی شەڕی گومرگی، میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە کە حکومەتی ئەو وڵاتە باجی زیادە لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان لە ئەمریکاوە بۆ 84% زیاد دەکات وەک تۆڵەسەندنەوەیەک.
شینهوا ڕۆژی چوارشەممە، 09-04-2025، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە حکومەتی چین باجی زیادە لەسەر ئەو کاڵایانە زیاد دەکات کە لە ئەمریکاوە هاوردە دەکرێن بۆ لەسەدا ٨٤ وەک تۆڵەسەندنەوەیەک.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی شینهوا، کۆمیسیۆنی باجی دەوڵەتی چین ڕایگەیاندووە: کە ئەم هەنگاوە لە کاردانەوەیەکدایە بۆ سەپاندنی باجی زیادەی ٥٠٪ لەسەر کاڵای چینی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.
ئەم کۆمیسیۆنە ڕایگەیاندووە، کە ئەم باج زیادانە لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 10-04-2025، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو باجانەی کە دۆناڵد ترەمپ لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان لە چین و وڵاتانی دیکەوە سەپێنراون، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ترەمپ، باجی گومرگی لەسەر کاڵاکانی هاوردەکراو لە چینەوە بۆ لە سەدا 104 بەرزکردۆتەوە و هەروەها ڕووبەڕووی تۆڵەسەندنەوە بووەتەوە لەلایەن ئەو وڵاتە.
حکومەتی چین ئەم کارانەی دۆناڵد ترەمپ بە "گێچەڵکردنی ئابووری" ناودەبات و دەڵێت، ئەم کارانە زیان بە سیستەمی بازرگانی هەمەلایەنە دەگەیەنێت و سیستەمی ئابووری جیهان تێکدەدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
