لـــە ســــەلاحــــەددیــــن سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.
ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
