چین سکاڵای لەسەر باجی بازرگانی ئەمەریکا تۆمار کرد  

چین سکاڵای لەسەر باجی بازرگانی ئەمەریکا تۆمار کرد   

جگە لە ڕاگەیاندنی باجی تۆڵەسەندنەوە لەسەر ئەمریکا، چین سکاڵای فەرمی لەسەر باجی نوێی ئیدارەی ترەمپ لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی تۆمارکردووە  .

حکومەتی چین ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوەی ئەم دواییەی ترەمپ پێشێلکردنی یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییە.

وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە باجەکانی ئیدارەی ترەمپ، چین کۆنترۆڵی هەناردەکردنی لەسەر هەندێک لە زەوییە دەگمەنەکانی توندتر کردووە، ئەمەش ئەگەری هەیە ئەمریکا لە کانزا گرنگەکان بێبەش بکات کە لە هەموو شتێکدا بەکاردەهێنرێت لە مۆبایلە زیرەکەکانەوە تا پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەرگری.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top