هێرشە کوشندەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا لە یەمەن
ڕۆژی شەممە 5ی نیسانی 2025، ٧٠ کەس لە فەرماندە باڵاکانی حوسییەکان و شارەزایانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوهێرشە ئاسمانییە کۆبوونەوەی هێزەکانی میلیشیا حوسییەکانی لە ناوچەی ئەلفەزا لە باشووری شاری ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کردە ئامانج.
دەوترێت هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا پلانێکی پێشوەختەی میلیشیاکانی حوسی پوچەڵکردەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و تانکەرەکانی نەوت لە دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندیب و کەنداوی عەدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
