زیانە تایبەتەكانی جگەرەكێشان بۆ نەخۆشانی شەكرە

زیانە تایبەتەكانی جگەرەكێشان بۆ نەخۆشانی شەكرە

جگە لە زیانە زۆر و زانراوەكانی جگەرەكێشان، زیانی تایبەتی دیكە تووشی ئەو نەخۆشانەی شەكرە دەبنەوە كە جگەرە دەكێشن. جگەرەكێشان گرفت لەبەردەم كۆنتڕۆڵكردنی هەردوو جۆری یەكەم و دووەمی نەخۆشیی شەكرەدا دروست دەكات. ئاستی بەرزی ماددەی نیكۆتین كاردانەوەی خانەكانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەكاتەوە، ئەمەش هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، پاشان وا لە نەخۆشانی شەكرە دەكات كە پێویستییان بە ژەمی زیاتری هۆرمۆنی ئیسنولین بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، جگە لەمەش جگەرەكێشان ئەگەری چەند گرفت و ئاڵۆزییەك لە نەخۆشانی شەكرەدا بەرزدەكاتەوە، وەكو: نەخۆشیی دڵ لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەبەر ئاستی بەرزی هەوكردن كە بۆڕییەكانی خوێن تێك دەدات و هۆكارە بۆ سخبوون یان ڕەقبوونیان، پەككەوتنی گورچیلەكان كە سەرەتا بە شێوەی پەیدابوونی پرۆتین لە میزدا بەدی دەكرێت، لەدەستدانی بینین یان كوێربوون لە ئەنجامی تێكچوونی بەشە گرنگەكانی چاو، هەوكردنی دەمارەكان و كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ پەلەكان كە ئەگەری لاڕەشە Gangrene و بڕینەوەی بەشێكی پەلەكان، بەتایبەتی قاچ زیاد دەكەن.

 

Top