سوودەكانی مەشق لەسەر پایسكلی جێگیردا

سوودەكانی مەشق لەسەر پایسكلی جێگیردا

مەشق لەسەر پایسكلی جێگیر Stationary bike یەكێكە لە مەشقە سووك و سەلامەت و كاریگەرەكان بۆ سووككردنی نیشانەكانی جومگە هەوكردووەكان. بە پێچەوانەی پایسكلی جووڵاو لە دەرەوەی ماڵ، كە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نەرێنی كەش، بەرزی و نزمیی ڕێگە، لەگەڵ گرفتەكانی ترافیك و ئەگەری بەركەوتن و كەوتن و پایسكلی جێگیر دوورە لەم ئەگەرانە. دەتوانرێت كە چەرخەكانی پایسكلی جێگیر گورجتر بكرێن بۆ توندتر كردنی مەشقەكە و سووتاندنی كالۆری. مەشقی پایسكلی جێگیر واتە جووڵاندنەوەی قاچەكان بە ئەندازەی سنووری سرووشتیی جووڵە، كە هانی دروستبوونی شلەی جومگەكان Synovial fluid دەدات كە گرنگە بۆ چەوركردنی جومگە لەگەڵ بەهێزكردن و بیناكردنی ماسوولكەكانی قەد و قاچەكان، كە هاندەرە بۆ سووككردنی فشاری سەر جومگە. لەلایەكی دیكە مەشقی پایسكلی جێگیر هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و باشتركردنی فرمانی جومگەی ئەژنۆ لە كەسانی تووشبوو بە داڕووشانی ئەژنۆدا O.A، هەروەها بەهێزكردنی ماسوولكەكان و سووككردنی نیشانەكان لە حاڵەتەكانی هەوكردنی ڕۆماتۆیدی جومگەكان لە ماوەی شەش مانگ لە ئەنجامدانی مەشقەكەدا.

 

Top