لــــە قاهیرە پارتی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کۆده‌کاتەوە

لــــە قاهیرە پارتی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کۆده‌کاتەوە

‎بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە نیوەرۆ خوان و ئاهەنگێکی بەشێک لە قوتابیانی عێراقی لە عەرەب و کورد و تورکمان کە لە زانکۆکانی قاهیرە و عین شمس و ئەزهەر درێژە بەخوێندن دەدەن سازکرد.
‎شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر وێرای پێشکەش کردنی پیرۆزبایی بەو بۆنە پیرۆزەوە، هیوای خواست سەرجەم قوتابیان سەرکەوتوو بن لە بواری خوێندکانیان و بتوان بروانامە بە پلەی بەرز بەدەست بێنن، بتوانن خزمەتی گەل و ولاتیان بکەن، هەروەها داوای لێکردن درێژە بە خوێندیان بدەن، لە تەوەرێکی دیکە بەرپرسی پارتی لە وڵاتی میسر ئامادەی راگەیاندن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفتێک بە هەماهەنگی لە گەڵ بالوێزخانەی عێراقی لە قاهیرە.
هەروەها ئاماژەی بە ئاسانگاری زانکۆکانی میسر کرد بۆ وەرگرتنی قوتابیان، ئەوەشی خستە روو کە مشیەخەی ئەزهەر ساڵانە چەند قوتابی کورد دەرچووانی پەیمانگای ئەزهەر لە بەشە جیا جیاکانی زانکۆی ئەزهەر وەردەگرێت
‎لە لای خۆیانەوە سوپاسی مەکتەبی پارتیان کرد لە وڵاتی میسر بۆ کۆکردنەوە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە بۆنە جیا جیاکان.

لــــە قاهیرە پارتی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کۆده‌کاتەوە
لــــە قاهیرە پارتی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کۆده‌کاتەوە
Top