بەهای خۆراكیی نیسك

بەهای خۆراكیی  نیسك

نیسك Lentils هاوشێوەی گۆشت، دەوڵەمەندە بە پرۆتین تا ڕێژەی 25%. نیسك ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان و فلاڤۆنۆلەكان، ڤیتامینەكانی B1، B3، B5، B6، B9 (فۆلەیت)، لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، زینك، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی نیسك: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان لە ڕێگەی دابەزاندنی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، كەمكردنەوی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، خۆپاراستن لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم لە نیسكدا، باشتركردنی تەندروستیی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، هاندانی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس لەگەڵ گەشەی میكرۆبە سوودبەخشەكانی ڕیخۆڵە.

Top