سوودە تەندروستییەكانی زەنجەبیل

سوودە تەندروستییەكانی زەنجەبیل

زەنجەبیل Ginger بەشێكە لە خۆراكی تەندروست، جگە لە چێژە تایبەتەكەی، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی ماددەی گینگیرۆل Gingerol و شۆگاول Shogaol كە ڕۆڵی گرنگیان بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن لە لەشدا هەیە. سوودە تەندروستییەكان: چالاكیی دژە میكرۆب و ڕێگرتن لە هەوكردنە بەكتریاییەكان، پاراستنی تەندروستیی دەم و ڕێگرتن لە هەوكردنی پووك، سووككردنی ئازاری گرژبوونی ماسوولكەكان، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان لە ئازار و ئاوسان، بەتایبەتی هەوكردنی ڕۆماتۆیدی جومگەكان و داڕووشانی جومگە (سەوەفان)، ڕێگرتن لە گەشەی چەند جۆرێكی شێرپەنجە، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن و زیادبوونی هەستیاریی خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانەی ئافرەت، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، سووككردنی نیشانەكانی بەدهەرسی، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ، لەگەڵ نەخۆشیی سییەكان. پسپۆران ڕێنمایی دەكەن كە واباشترە ڕۆژانە زیاتر لە پێنج گرام زەنجەبیل نەخۆیت، چونكە خواردنی بڕی زیادی زەنجەبیل هۆكارە بۆ دڵەكزێ، سووتانەوەی دەم وقوڕگ، سكچوون لەگەڵ كۆبوونەوەی گاز لە ڕیخۆڵەدا.

 

Top