دوایین ڕاپۆرتەکان لەسەر وتووێژەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

دوایین ڕاپۆرتەکان لەسەر وتووێژەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

 

ڕووسیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا، هەرچەندە قورسن، بەڵام بنیاتنەر و بەسوود بوون، چاوەڕوانیش دەکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا گوتی:   گفتوگۆکان چڕ و پڕ تەحەدا بوون، بەڵام بۆ هەردوولا زۆر سوودبەخش بوون.

ئەوەشی خستەڕوو ، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەت خراونەتەڕوو و گفتوگۆی بنیاتنەر ئەنجامدراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گفتوگۆیانە بەردەوام دەبن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی گرنگی تێدا دەبینێت.

شایانی باسە کە ڕەشنووسی بەیاننامەیەکی هاوبەش ئامادەکراوە و ڕەوانەی مۆسکۆ و واشنتۆن کراوە بۆ پەسەندکردنی.

پێشبینیش دەکرێت بەم نزیکانە بە فەرمی ئەو بەیاننامەیە بڵاوبکرێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top