ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه له زیادبووندایە
سەرچاوەکانی نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند: کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦١ کەس کوژراون و ١٣٤ کەسی دیكەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە 18 ی ئادارەوە ژمارەی کوژراوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بە 730 کەس و ژمارەی بریندارەکان بە 1367 کەس ڕاگەیاندووە.
شایانی باسە لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٨٢ کەس کوژراون و ١١٣ هەزار و ٤٠٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوامە و جگە لە کوژرانی ٣٦ کەس لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی فەلەستینی دەستبەسەر کراون.
گوڵان: سەردار خەلیل
