مازیار فایەق یەكەمین دیوانی شیعریی خۆی ڕاگەیاند
(كە تاقیم كردەوە...پێم وابێ شیعرێكی مناڵان بوو پێش دەستپێكی خوێندنم,واتا ڕەنگە 5ساڵ بووبێتم)ئەمە وەڵامێكی بوو لە ستۆری ئەنستگرام بۆ پرسیاری هەوادارێكی لە ئەیلوی ساڵی 2023دەربارەی نووسین و دەستپێكی لە نووسینی هۆنراوە,مازیار فایەق ئەو شاعیرە لاوەی كە چەندین تێكست و هۆنراوەی كراون بە گۆرانی لە ئێستادا یەكەمین دیوانی شیعری خۆی بە ناونیشانی(بە كاتی دڵ) ڕاگەیاند كە لە كۆمەڵێك شیعری ناسك و جوان پێكدێت,هەروەها ئەم دیوانە دەیان شیعری نوێی گۆرانی لەخۆدەگرێت.
ئەم دیوانە شیعرییە لە سەرجەم كتێبخانەكانی كوردستان بەردەستە و بڕیارە لە داهاتوودا بچێتە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب كە بۆ ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام بێت.
شایەنی باسە..مازیار فایەق یەك لەو شاعیرە لاوانەیە كە چەندین تێكست و هۆنراوەی كراون بە گۆرانی و لەلایەن ژمارەیەك زۆر لە گۆرانیبێژی گەنج وه هونەرمەندی بە ئەزموون تێكست و هۆنراوەكانی ئاوێتەی ئاواز و موزیك كراوە, نموونەی دیاری ئەو هونەرمەندانە پێكدێن لە (كەمال محەمەد-ڕۆژ كەریم-لوقمان سەلیم-دیاری قەرەداغی-هێمن حەمەساڵح-ئەمەل سەعید كوردە-پەیوەند جاف-شاناز زاهیر-سەرباز جەمال-چۆپی فەتاح-سەنا بەرزنجی-هەڵوێست محەمەد-هەرێم سەڵاح-سەیران عوسمان-ئازێتا لوقمان-گۆران نوری-نەوید زەردی-میران عەلی-ئارام سەردار),هەروەها لە كۆی 9 تراكی ئالبۆمی (لەبیر ناكرێت)ی هونەرمەند (ئایدن ئۆستان) مازیار فایەق تێكستی 4تراكی نووسیوە كە ئەم ئەلبۆمە ساڵی 2022بڵاوكرایەوە,وە گۆرانی (ئەو یارە)ی خانمە هونەرمەند تارا رەسوول كە ئەمەش یەكەم گۆرانیی بوو بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆماری بكات.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
