هاووڵاتییانی ئیسرائیل دژی شەڕ خۆپیشاندان دەکەن
هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەبیب کۆبوونەوە و داوای ڕێککەوتنی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززەیان کرد.
بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە لە کاتێکدا لانیکەم ٢٤ بارمتەی زیندوو هێشتا لەناو ناوچەکەدا ماونەتەوە ، بە هۆکاری خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت دادەنرێت.
خۆپیشاندەران حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆیان تۆمەتبار کردووە بە بەردەوامی شەڕەکان لەبەر هۆکاری سیاسی.
شایانی باسە کە زیاتر لە 400 فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییە قورسەکانی سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە کوژران و سوپای ئیسرائیلیش کە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی دەستپێکردەوە، جارێکی دیکە دەروازەی نەتزاریمی کۆنترۆڵکرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
