خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە تورکیا بەردەوامە

خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە تورکیا بەردەوامە

 

خۆپیشاندانەکانی جەماوەری لە تورکیا کە وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ و ڕکابەرە سیاسیەکەی ئەردۆغان دەستیپێکرد، بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوام بوو.

خۆپیشاندەران کە بۆ پشتیوانی لە سەرۆکی شارەوانیی دەستبەسەرکراوی ئەستەنبوڵ ڕژانە سەر شەقامەکان، لەلایەن هێزی سەربازی و پۆلیسەکانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتێکی توند بوونەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پۆلیسی تورکیا توندوتیژی و گازی فرمێسک ڕێژ و لێدان بەکاردەهێنێت بۆ هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان.

شایانی باسە، دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی بۆ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ دەرکرد تا ئەوکاتەی دادگاییکردن بۆی بەڕێوەدەچێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئۆپۆزسیۆن لە ڕێگەی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەوە هەوڵی ئاژاوە بۆ شارەکان دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپۆزسیۆن بە هەڕەشەکردن لە دادوەرەکان و هاندانی شەقام هەوڵی سەرکوتکردنی ئیرادەی نیشتمانی دەدات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top