چۆن تواناكانی مێشك دەپارێزیت؟

چۆن تواناكانی مێشك دەپارێزیت؟

بەگشتی تەمەن و چەند هۆكارێكی دیكە لە توانا و فرمانەكانی مێشك كەم دەكەنەوە، بەڵام دەتوانرێت كە بە چەند هەنگاوێك توانا و فرمانەكانی مێشك بپارێزرێن یان باشتر بكرێن، وەكو: ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە هاندەرە بۆ باشتركردنی سووڕی خوێن بۆ شانەكانی مێشك و گەیاندنی ئۆكسجین و خۆراك بە خانەكانی مێشك، خەوی دروست كە شانەكانی مێشك لە پرۆتینی ناسرووشتی پاك دەكاتەوە، پەیڕەوكردنی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، هێشتنەوە و باشتركردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان كە هاندەرە بۆ خۆپاراستن یان سووككردنی سترێس و خەمۆكی، كە لە تواناكانی مێشك كەم دەكەنەوە، پاراستنی تەندروستیی بۆڕییەكانی خوێن كە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی مێشك، بۆنموونە خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی شەكری خوێن و كۆلیستیڕۆڵ لەگەڵ دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، هەروەها ئەنجامدانی مەشقی مێشك یان مەشقە هزرییەكان چونكە مێشك وەكو ماسوولكە وایە، كە ئەگەر بەكار نەهێنرێت، ئەوا تووشی پووكانەوە دەبێت، بۆنموونە خوێندنەوە، شیكاركردنی وشە یەكتربڕەكان، یاریی كاغەزی (كۆنكان) Playing cards..تاد.

Top