هێرشی حوسییەکان بەردەوامن بۆ سەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا

هێرشی حوسییەکان بەردەوامن بۆ سەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا

 

 

 

حوسییەکانی سەر بە ئێران ڕۆژی چوارشەممە  19 ی ئادار ڕایگەیاند: کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ چوارەم جار کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی جۆری « یو ئێس ئێس هێری ترومەن »یان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە واشنتۆن بەرگەی هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان ناگرێت.

وتەبێژی سوپای حوسییەکان ئیدیعای کرد کە یەکەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەم گروپە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دژی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی و چەند کەشتییەکی جەنگی دیکەی ئەمریکا ئەنجامداوە.

گوتیشی، هێرشەکە بە بەکارهێنانی مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنەکە لە وەڵامی ئامادەیی ئەمەریکا بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی  گەورە بۆ سەر یەمەن.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، پێشتر فەرمانی بە بۆردومانکردنی دەیان ئامانجی حوسییەکان لە یەمەن دابوو و راستەوخۆ ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top