پرۆژه‌ی ڕوناكی سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه تۆمار ئه‌كات.
پرۆژەی ڕوناکی ڕۆژ بەڕۆژ گەشە دەکات و دەچێتە بواری پراکتیکەوە. یەکێکە لە سەرکەوتنە گرنگه‌كانی ژیانی مرۆڤایەتی. پێویستە مرۆڤ ڕێز لە دەسکەوتکان بگرێت.چونكه به هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر به‌ده‌ست دێت. فێری ئەوەمان دەکات ژیانێکی نوێ بنیات بنێین لەسەر پێویستیکانی ڕۆژانه‌ی خۆمان و خێزانمان. ئه‌مان خاته سه‌ر سكه‌ی ئیداره دانی ژیان و گوزه‌ران. لەڕۆژانێکی پڕ لە زەحمەتی تاریکیەوە سەری خستین بۆ جیهانێکی پڕ لە ڕوناکی و گه‌ش بینی. دانیشتوانی شارەکان لە قەرەباڵخی و جەنجاڵی و دەنگ و دوکەڵی موەلیدە ڕزگار کرد. لە ڕاستیدا دوکەڵی موەلیدە ژه‌هرێكی كوشنده‌یه و چەشنی پەڵەی هەور بەرز ئەبێتەوە و ژینگە وێران ئەکات. ئەو هەموو په‌تا و نەخۆشی و مردنی کوت‌و پڕە بەشێکی بەهۆی پیسی ژینگەوە یە. له بیره‌وه‌ریه‌كانی موه‌لیده‌دا منداڵیش ڕاهاتبون کاتێک سێركتێك دائەبەزی ڕایان ئەکرد بە کلکە ماسیحەوە بۆ هەڵدانەوەی . ئیتر ئه‌و مۆدێله به‌سه‌ر چوو. هه‌رچه‌ند بارگرانیەکی قورس بوو لەڕوی داهاتەوە هەموو مانگێ لە سەد هەزار کەمتری لەسەر نەدەهاتەوە . به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئەم پرۆژە بەنرخە مرۆڤ فێری ئەوە دەکات دەست بگرێت بە خەرجیەوە. لە کاتی پێویست ڕوناکی بەکار بێنە لەپاش خۆت بیکوژێنەوە بۆچی کاربکاته زیاده ڕۆیی له داهاتت. پرۆژەی ڕوناکی لەگەل شەپۆلی ئاوەدانی و گەشەو سەرکەوتنە یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی کابینەی نۆ دەرکەوت. ئه‌م پرۆژه‌یه یارمەتی ده‌ره بۆ ژینگەیەکی تەندروست. هه‌ر خۆی به‌شێكه له سەرچاوە سروشتیکان ڕویەکی گەشی ئەرێنی شارستانی ده‌به‌خشێت. هەر پرۆژەیەکی نوێ سەرهەڵبدات ئەبێتە شۆڕشێکی پێشکەوتن بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان. چەکێکی بەهێزیش ئەبێت بۆ نەوەکانی ئایندە شانازی پێوه بكه‌ن. بۆ ناساندنی ئەم پڕۆژە بەپێزە ئەبێ بەجوانی شی بکرێتەوە بۆ کۆمەڵگا. تاکو بەباشی کاری لەگەڵ بکرێت و هەموو شتێکی لەڕوی ئەرێنی و نەرێنی خرابێتە ڕوو. بەمەش نەک هەر پرۆژە ڕوناکیەکە بەڵکو کۆمەڵگاکەش دەبێتە مۆدێرن و نەوی قۆناغی پرۆژەی ڕوناکی. بەمەش فێر ئەبین ڕێز لە کات و جوانی نیشتمان و دەسکەوتەکانی خزمەت گوزاری بگرین. کە هەمویان بۆ مەبەستی خۆشگوزەرانی ئێمە هێنراوەتە بەرهەم. خەمی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی ژیانێکی شایسته و بەختەوەری و پڕ لە ئاسودەییە بۆ خەڵکی هه‌رێم. هه‌ركات حكومه‌ت خه‌می گه‌لی هه‌ڵگرت و به‌خه‌می خۆی بزانێت. بێگومان گه‌لیش حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی به هی خۆی ئه‌زانێت و گیانی بۆ به‌خته‌كات.

سه‌لام مه‌حمود