فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشقی پایتەختی سوریایان کرد.

   فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشقی پایتەختی سوریایان کرد.

 

 

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

 

کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بینایەکیان لە گەڕەکی مەشروح دێمر لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومان کرد.

دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیسترا و دوکەڵ لە باڵەخانەکەوە بەرزبووەوە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دەبینرێن کە بە دەوری ئاسماندا دەسوڕێنەوە و هێرش دەکەنە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان.

کاتز هەڕەشەی لە ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریا کرد و گوتی: ڕێگە نادەین سوریا ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.

کەناڵی 14 تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئیدیعای کرد کە بارەگای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کراوەتە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top