بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, ژمارەیەک لەو قوتابخانانەی ژووری زیادکراوی تێدا دروست دەکرێت بەسەر دەکاتەوە
ئەمڕۆ پینجشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٥ مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, لە سەردانێکی مەیدانیدا ژمارەیەک لەو قوتابخانانەی ژووری زیادکراوی تێدا دروست دەکرێت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەر بەحرکە بەسەر کردەوە, شایەنی باسە, بە مەبەستی کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی نێو ژووەکانی خوێندن بەتایبەت قوتابخانە بنەڕەتییەکان ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبیت, بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, ئامانج لە بەرسەر کردنەوەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بوو و بەمەبەستی بەدەنگەوە هاتنیان و چارە سەرکردنی گرفتەکانیان, لە کۆتایی بەسەر کردنەوەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەندازیاران خواست و دەستخۆشی لێکردن.
