شاندی پارتی دیموکراتئ کوردستان كۆبوونهوهیهكی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی ئانهۆی چین ئەنجامدا
لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەو سەردانەکانی شاندی پارتی دیموکراتئ کوردستان بۆ چین، پاشنیوەرۆی رۆژی ۷ ی ۳ ی ۲٠۲٥ دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ یانگ گوانگرۆنگ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی ئانهۆی لەگەڵ بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنەکە و بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیستی چین لەو هەرێمە ، ئەنجامدا.
سەرەتا بەرێز یانگ گوانگرۆنگ پوختەیەکی لەسەر هەرێمەکەیان خستە روو بەوەی کە ٦۲ ملیۆن کەسن و یانزەیەمین هەرێمی چینن لە رووی ئابووری و پیشەسازییەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چین بایەخی تایبەتی بە عیراق و هەرێمی کوردستان دەدات و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆڵی لە ناوچەکە بەرز دەنرخێندرێت و داوای کرد پەیوەندییەکان لەهەموو ئاستەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن.
لەلای شاندی پارتییەوە د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاند بە ناوی شاندی پارتییەوە وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ ئەم دیدارە و پێشوازی گەرمیان، سلاو و رێزی سەرۆک بارزانییاان لەریگای بەڕێزیانەوە بۆ سەرۆکی چین بەرێز شی جینپینگ نارد.پوختەیەکیان لەسەر دۆخی هەریمی کوردستان و سیاسەتەکانی پارتی بۆ حوکمڕانی و دۆخی سیاسی ناوخۆو عێراق و سوریا و پرسی کورد لە ناوچەکە و هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و نێودەولتی خستە روو.
دواتر لە لایەن بەڕیزیانەوە ئێوارە خوانێکی فەرمی فراوانی بۆشاندی پارتی رێکخستبوو.
