ئایا پەیامەکەی ئۆجەلان دەبێتە بنەمای ئاشتی؟

ئایا پەیامەکەی ئۆجەلان دەبێتە بنەمای ئاشتی؟

هەر وەک ئەوەی لە سوریا روویدا چاوەروان نەکراو بوو، کە رژێمی ئەسەد بەو شێوازە دارما، و بەهەمان شێوە پەیامەکەی بەرێز ئۆجەلان چاوەروان نەکرا بوو کە داوا لە چەکدارانی بکات چەکەکانیان دابنێن و داوا لە ئەندامانی حزبەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان حزبەکەیان هەڵبوەشێنەوە، لە سەروبەندی ئەم پەیامە زۆرێک پرسیار دێتە ئاراوە ئایا بەرامبەر چی ئەم پەیامەی ئۆجەلان و پ ک ک ئەو کارە بکات، و ئەو ئەندامانەی چەکدارن چارەنووسیان چی بەسەر دێت، ئایا هەر لە قەندیل دەمێنەوە یا دەگەرێنەوە شارو شارۆچگەکانی تورکیا و ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر دەبن، هەر چەندە حکومەتی تورکیا هیچ بریارێکی نەداوە لەو بارەوە، ئایا لە رووی یاسای کەسێکی بەند کراو و دیل ئەو مافەی هەیە ئەو داوایایە بکات، جونگە ئازاد نییە ئەگەر بەئیرادەو ویستی خۆشی بێ، ئایا حکومەتی تورکیا دان بە مافەکانی کورد لە تورکیا دادەنێ و دەبنە هاووڵاتی پلە یەک و لە دەسەڵات بەشداری دەکەن؟ ئەگەر ئاشتیەکی یاسایی و متمانە پێکراو لە لایەن هەردوو لا بێت ئەوە تورکیا دەچێتە قۆناغێکی دیکەی پێکەوە ژیان، ئەگەری ئەوەش هەیە کۆرانگاریەکانی ناوچەکە ئەوە بخوازێت کاتێک سوریا هاوپەیمانی تورکیا بێت کە ئەمەش وا دەکات پێگەی زیاتر بەهێز بێت سنوری نێوانی لەگەڵ سوریا زیاتر کۆنترۆڵ بکات بەو پێیەی پەیوەندی تۆگمەیان لەگەڵ رژێمی نوێی سوریا هەیە، لەسەروبەندی گۆرانکاری و هەرشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تورکیا دەیەوێت ببێتە هێزکی خاوەن پێگە و حسابی بۆ بکرێت، و ئەوەی بەربەستە لە بەردەمی کوردە بۆیە دەیەوێت ئەو بەربەستەش نەمێنێ و تورکیا گەیشتۆتە ئەو باوەرە کەوا نا توانێت بەزبری هێز بەسەر کوردا زاڵ بێت بۆ پەنای بردە ئەو چارەسەرە، هەر چەندە بە دەگمەن پ ک ک کردوەو چالاکیان لەو ناو خاک و سنور تورکیا ئەنجام داوە، بەڵکو هەردوو لا کوردستانی عێراقیان کردۆتە گۆرەپانی ململانی و زیانی زۆریان بە هاووڵاتیانی کوردستانی عێراق داوە.
هەڵبەتە بابەتێکی یا چەند بابەتی شاراوە لەو بەینە هەیە و بێگومان لە بەرژەوەندی تورکیا دایە، لە ماوەی ساڵانی چەکدارای نەیانتوانی بستێک لە کوردستانی تورکیا ئازاد بکەن، بەڵکو بەپێچەوانەوە خاکی کوردستانی عێراق کە بە خوێن و خەباتی رۆڵەکانی ئازاد کرا و ئەوان خۆیان خزاندە ئەو شوێنانە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو گوێ رایەڵی هیچ ئامۆژگاریەک نەبوو تا گەیشتن بەمرۆ، ساڵانی ١٩٧٥ کاتی نسکۆی شۆرشی ئەیلول لە ئاکامی پلانی دووژمنانی عێراق و ئێران و تورکیا و سەرپەرشتی ئەمریکا، شۆرش و پارتی بۆ کاتێکی کەم کارەکانیان هەڵسپراد و کەس نەیگوت پارتی هەڵبوەشێنەوە یا چەک دابنێن، بەڵکو لە دوای کەمتر لە ساڵێک پارتی بەگروتینێکی دیکەوە لە میانەی شۆڕشی گوڵان هاتەوە میدانی خەبات و لە ئاکام حکومەت و پەرلەمان و ئازادکردنی کوردستانی لێکەوتەوە.
ئەوەی جێگای سەرسورمانە هەندێ کەس و لایان ئەو پەیامەی بەرێز ئۆجەلان بەسەرکەوتن هەژمار دەکەن کام سەرکەوتن، بەڵێ پرۆسەیەکی دروستە بۆ ئاشتی و ئارامی بەڵام کورد لەو پارچەی کوردستان چ سەرکەوتنێکی بەدەست هێناوە.

Top