ڕاپه‌ڕین به هێزو ئیراده‌ی گه‌لێكی یه‌كگرتوو هاته به‌رهه‌م.
ڕاپەڕین لە ٥/٣/١٩٩١ وەرچەرخانێکی مێژویی بوو سه‌بارت به گەلی کورد. یەکەم هەنگاوی بوێری و شۆک هێنەر بوو بۆ دژ‌و نەیارانی کورد. ڕژێمی ڕوخاو لە تەمەنی کار کردنیدا هەرچی بنیات نابوو لە سەربازگە و کەل و پەلی سەربازی و ئامێر و جبە خانە. بۆ سه‌ركوت كردنی گه‌لی كورد له سه‌ر خاك و زێدی خۆی. له‌گه‌ڵ دروستکردنی هێزی مرۆیی هەمووی لەدەستدا و پێچەوانە بویەوە. لە کاتێکدا بوو سێ بەشی هێزی سەربازی لە کوێت تێک شکابوو بەدەستی هاو پەیمانان . ئەو هێزەی کە هەشت ساڵ بەرانبەر ئێران جەنگا. گورزی هاوپەیمانان بەجۆرێک شپرزی کردبوو لەبەرەی دەوڵەتی کوێت بە پەلە قاژە بەشێکی دەرباز بوو. بەشەکەی دیکەشی لەکوردستان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی گه‌ل ڕایان ماڵی تا نزیکی چیای حەمرین. یه‌كه‌م هه‌نگاوی لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی بوو. به‌ره ڕۆڵی سەرەکی دەبینی ناوچەکان ئازاد کران نیچمە سەربەخۆییەک لەڕوی کارگێڕیەوە بەرجەستە بوو بوو. ڕاپەرین هەستانەوە و هێزو گوڕوتینی یەکگرتوی جەماوەری کوردستانی لەپشت بوو. ئیرادەیه‌كی بە هێزی لەبن نەهاتووی هێزی سیاسی و جەماوەری بوو کە نەخشە ڕێگایەکی بۆ کێشرابوو . به‌ده‌نگی بڵند بە جیهانی گوت کورد ژێر دەستەیی قبوڵ ناکات و تینوی ئازادیە. ڕاپەڕین هەرچەند کوت‌و پڕی لە ناکاو ئەو سەرهەڵدانە لەناوچەکاندا هاته‌كایه‌وه بۆشایی زۆر دروست بوو. بەڵام بەگشتی سەرکەوتنێکی بێ وێنە بوو دۆزی ڕەوای کوردی گەیاندە هەموو جیهان. لە ٢٠٠٣ ڕژێمی حزبی بەعس ڕووخا بەدەستی هاوپەیمانان. کورد ڕۆڵی هەبوو. ئارەزومەندانە بەشداربوو لەگەڵ پرۆسەی سیاسی عێراق. هەموو بەڵێنێک درا شەرکات بەرجەستە بکرێ دەستور حوکم بکات. هاوبەشی هەبێ لەڕوی سیاسی و کارگێڕیەوە. بنه‌مایه‌كی دیمه‌كراسی و فیدراڵی په‌یڕه‌و بكرێت له عێراقدا. ئیتر کورد بەچاوی دەرەجە دوو نەبینرێ. زۆربابەتی دیکە کەچی وەک هەموو هێزەکانی پێشتر دەستیان داری گرت کەوتنەوە سەرپێی خۆیان. گەڕانەوە سەر لە خۆ بایی بوون و کێشە دوست کردن و هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی مافە دەستوریەکانی كورد. کێشەی سەرەکی دەست تێوەردانی دەوڵەتی ئێران بوو له ناوخۆی عێراق. تا ئێستاش وەک پارێزگایەکی ئێران مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات. ئێران خواستی ئەوەی هەبوو لە عێراقدا قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێتەوە. شتێک نەمێنێ بەناوی فیدراڵی بوجە و موچەیان بڕی . بۆ ئەوەی کورد برسی بکەن گەمارۆی ئابوری و جوگرافی و دبلۆماتیشیان خستەسەری بەهێڵی ئاسمانیشەوە. بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی بشكێنن و ناچاری خۆ بەدەستەوەدانی بکەن. هێزیان بەکار هێنا لە ئەویش توشی شکستی گەورەبونەوە. بۆیان دەرکەوت گەلی کورد ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە و ناکەوێ. پاش ئەمانە كه‌وتنه دروستكردنی فیتنه‌یی و ئاژاوه و کەلێنیان بۆ ناو ماڵی کورد دروست کرد. هەموو ئەمانەی هاتنە پێش بۆ لاوازکردن و نەهێشتنی کورد بوو لە عێراقدا. پێگەی ئێران چەند بەهێزبێت لەئاستی نێودەوڵەتی هێندە مەترسیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و بۆ سەر نەتەوەی کورد بەگشتی. ئێران لەمیانەی ئەو سزا ئابوریەی ئەمەریکا بەسریدا سەپاندویەتی ئەنجامی دەست تێوەردان لە کاروباری چەند دەوڵەتێکی شیعە مەزهەب و بەهۆی بەرنامە ئەتۆمیەکەیەوە كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به مه‌ترسی ئه‌زانن. ئێران هەمیشە بۆشاییە داراییەکانی لە داهاتی عێراق پڕ کردوەتەوە و لە خواروی عێراقیش لەسەر حساب و ناوی عێراق نەوتی ئێران ساغ کراوەتەوە و کردویانەتە پارە بۆی. گرفتی کورد ئەوەیە لە دەسەڵات دارێتی لە چوار پارچەکە هەمویان دژە یەکن تەنها بۆ کورد لە ناوبردن یەک دەگرنەوە. له هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا یه‌كگرتنی كورد هاتبێته به‌رهه‌م زۆر ده‌سكه‌وتی پڕ به‌ها هاتونه‌ته دی. جه‌ماوه‌ریش به‌و یه‌كگرتنه زیاتر گه‌شه‌ی كردوه و دڵسۆزانه تێكۆشاوه. هه‌ربۆیه ڕێگای به‌رده‌می كورد یه‌ك گرتنه كه یه‌كسانه به‌سه‌ركه‌وتن....

سه‌لام مه‌حمود