سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق كرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە كردەوە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق كرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندریا ناسی، باڵوێزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا.

باڵوێزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکوومەت لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی.

Top