ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرت

ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرت

  

ڕۆژی سێشەممە 4ی ئادار ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی ڕاگرتنی هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا دەرکرد.

ئەم بڕیارە کە گواستنەوەی چەک وئامێرەکانی لە ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت، دوای کۆبوونەوە مشتومڕاوییەکەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی ڕاگەیەندرا.

بە گوتەی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا، ڕاگرتنەکە کاتییە و بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئۆکرانیا بە بۆچوونەکانی سەبارەت بە ئەمریکادا بچێتەوە و پابەندبوونی خۆی بە وتووێژەکانی ئاشتی نیشان بدات.

شایانی باسە ڕاگرتنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا "دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار دەگرێتەوە کە بڕیار بوو بنێردرێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top