شــــاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو وڵاتی چین بە ڕێکەوت
لەسەر بانگهێشتی فەرمی وڵاتی چین، شاندێکی پارتیمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو وڵاتی چین بەڕێککەوت.شاندەکە لە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی ریکخستنی پارێزگاکان و کارگێڕی ژمارەیەک لە لقەکانی پارتیمان و بەشی پەیوەندییەکان پێکهاتووە.
ئەم بانگهێشتە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی چین ئاراستە پارتی کرابوو و بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە هاوبەشەکان لەگەل بەرپرسانی حکومەتی چین و مەکتەبی سیاسی و بەشەکانی ریکخستن و پەیوەندییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین ، بیرو ڕاو هەڵویستی هەردوو لا لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان پ.د.ک و پارتی کۆمۆنیستی چین ئاڵوگۆڕ بکرێ
۳ ی ۳ ی ۲٠۲٥ی
