ڕووسیا تیرۆریستێک دەکوژێت 'پێش هێرشکردنە سەر میترۆی مۆسکۆ
دەزگای ئاسایشی ڕووسیا کوژرانی تیرۆریستێکی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند: تیرۆریستێکمان کوشت کە بەنیازی هێرشکردنە سەر میترۆی مۆسکۆ و هەڵهاتن بۆ ئەفغانستان بوو.
دەزگای ئەمنی ڕووسیا ڕایگەیاند، كە هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە "تیرۆریستێک"یان کوشتووە، کە پلانی هەبوو هێرش بکاتە سەر کەنیسەیەک و میترۆی مۆسکۆ.
دەزگای ئەمنی ڕووسیا دەڵێت، پلانی هەبووە دوای هێرشەکان بچێتە ئەفغانستان و پەیوەندی بە گروپێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتییەوە بکات.
دەزگای ئەمنی ڕووسیا تا ئێستا ناسنامەی ئەم کەسەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گوتی کە بەڕەچەڵەک خەڵکی وڵاتێکی ئاسیای ناوەڕاستە.
بەگوێرەی هەواڵی ئەم دەزگایە، کوژراوەکە پلانی هێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر ناوەندێکی ئایینی جوولەکەکان و میترۆی مۆسکۆ داڕشتووە.
ئاسایشی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، هێزە تایبەتەکان چوون بۆ دەستگیرکردنی، بەڵام بەرەنگاریان بووەتەوە و لە تەقەی بەرامبەردا کوژراوە.
دەزگای ئاسایشی ڕووسیا دەڵێت: لە حەشارگەی ئەو کەسە تەقەمەنی و چەک دۆزراوەتەوە.
هەروەها لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بڵاوکراوەتەوە، دەبینرێت، كە ئەو کەسەی کوژراوە، ئاڵای داعشی لە حەشارگەکەیدا هەڵگرتبوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
