بەهۆی تەقینەوەی خۆکوژی له ناوەندی ئایینی له پاکستان 6 که س کوژران

بەهۆی تەقینەوەی خۆکوژی له ناوەندی ئایینی له پاکستان 6 که س کوژران

  

شەش کەس لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا کوژران لە سەنتەری خوێندنی ئایینیی « کۆمەڵەی حەقانیە » لە ویلایەتی خیبەر پەختوونخوا لە پاکستان کە هاوکات بوو لەگەڵ نوێژی هەینیدا.

بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە سەنتەری خوێندنی ئایینیی « کۆمەڵەی حەقانیە » لە ویلایەتی خیبەر پەختوونخوا لە کاتی نوێژی هەینیدا شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێرشەکە کاتێک ڕوویداوە کە نوێژکەران دوای نوێژی هەینی دەچوونە دەرەوە.

کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند: کە حەمید ئەلحەق حەقانی سەرۆکی ناوەندەکە لەو هێرشەدا کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

پێنج کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان 20 کەسیش بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە و لێکۆڵینەوەش لەم ڕووداوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top