مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە: "بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئارامیی بێت."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "خوای مەزن ڕۆژ و نزا و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات."
