هاووڵاتییەکی تاجیکی لە ئەمریکا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیرکرا
دادگای فیدراڵی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هاووڵاتییەکی تاجیکییان لە نیویۆرک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیرکردووە.
دادگای فیدراڵی لە شاری بروکلینی پایتەختی نیویۆرک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، كە هاووڵاتییەکی تاجیکییان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گروپی داعش و دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ئەو گروپە دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو كەسەە تۆمەتبارە بە هاوکاری و پاڵپشتی دارایی بۆ داعش و هەڵگرتنی چەک لە کاتێکدا کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکادا دەژیا.
ئەو کەسە ناوی "مەنسووری مەنوچێهری"یە و هەروەها تۆمەتبارە بە ساختەکاری لە بواری کۆچبەران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 تا نیسانی 2023، کاتێک لە برۆکلین دەژیا، نزیکەی 70 هەزار دۆلاری بۆ کەسانی سەر بە داعش لە تورکیا و سوریا گواستووەتەوە.
هەروەها دەوترێت پارەی بۆ کەسێک ناردووە کە دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکراوە بەهۆی تێوەگلانی لە هێرشێکی تیرۆریستی لە ئەستەنبوڵ.
گوڵان: سەردار خەلیل
