سەرۆکی هەرێمی کوردستان : خوای مهزن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودهیی به ههمووان ببهخشێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات و دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت."
نێچیرڤان بارزانی لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە مسوڵمانان کرد و گوتی، "رەمەزان مانگی بەزەیی، لێبوردەیی و چاکهیه، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگهدا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، خوای مهزن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودهیی به ههمووان ببهخشێت.
