سوریای دوێنێ و ئه‌مڕۆ له چیدا جیاوازن؟
ئه‌و شه‌پۆله‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوینی گرته‌وه چاوه‌ڕوان كراوبوو. به‌ڵام له بڕوای كه‌سدا نه‌بوو به‌ندیه‌ك ئازاد بكرێت و له‌چه‌ند ڕۆژێكدا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵێك بكات و بگاته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌كۆمه‌ڵێك تێبینی و باكگراوندێكی كه‌سی توندڕه‌ویه‌وه. لێره‌دا به ئازایی تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵی نه‌بوه به‌ڵكو ئه‌و شه‌پۆله هێناویه‌تی و ئامانجه‌كانی خۆی پێ پێكاوه. هه‌رچه‌ند له‌بیرو فكره‌ی عه‌قڵی ئیسلامی توند ڕه‌ویه‌وه بۆ سه‌رۆكی وڵات. هه‌ر ئه‌م كه‌سانه بوون ڕۆژئاواییه‌كان و ئه‌وروپیه‌كان لێیان ده‌ترسان و به تیرۆریست ناو ده‌بران ببونه كێشه و گرفت بۆ ڕژهه‌ڵاتی ناوین له‌هه‌موو جێگا‌و شوێنێ گه‌رای خۆیان بڵاو كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌مانه‌ی ئێستا دژ‌و نه‌یاری ئێرانن و بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه‌و به‌رنامه‌كانی ئێران بوه‌ستێت ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی پێیانه. ئه‌وه‌تا له ئێستادا بانگێشتی واشنتۆن ده‌كرێن و به‌رنامه ڕیژیان بۆ ده‌كرێت ئه‌بێ له ئاینده چیبكه‌ن. كاتێك باسی سوریا ده‌كرێت باكێجێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌مویان پێكه‌وه‌ن و نابێت هیچكام له‌مانه نادیده بكرێت. داینه‌مۆی سه‌ره‌كی سیاسه‌ته‌كه ئێرانه له ناوچه‌كه ده‌یان جوڵێنێت و فه‌رمانیان پێده‌كات. شۆفێنیه‌كانی ئێستای سوریا و بەرپسانی پێشوو لەبیرکردنەوەدا جیاوازیان تیا بەدی ناکرێت جگه دوو بابه‌ت. یه‌كه‌م لەڕوی كاریگه‌ری مەزهەبەوە له‌سه‌ریان دووهه‌م ڕزگار كردنیان له ده‌ستی ئێران و ڕوسیا كه هه‌ژمونی خۆیان سه‌پاندبوو. به‌م شێوه‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی خۆی زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت له ناوچه‌كه. سوريا ته‌نها وه‌ك ناو هه‌بوو ئه‌گینا ئێران و ڕوسیا پشتیوانی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بون تا دواساته‌كانی هه‌ڵهاتنی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ئاڵۆزه گرژیه‌كان له‌كوێ سه‌رهه‌ڵبده‌ن ده‌بینیت چه‌ند گروپی جیاجیا ده‌ره‌كه‌ون هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكه. ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ڕۆژهەڵاتی ناوین جارێكی دیكه نایانه‌وێت جڵەوی سیاسه‌ت له ده‌ست بده‌ن. لەهەموو جیهان گۆڕانکاری لەهەر شتێک ڕوبدات دەبێ شتی باشتری بەدوادا بێت. كه‌چی له سوریا ئەوان خۆیان بە تونێلی توند ڕەوی مه‌رگدا هاتون تا گەیشتونەته دەسەڵات بەشەو ڕۆژێک بونە خاوەنی سوریا. بیریان چوە جارێ کاتین و لەژێر چاودێری وڵاتانی زلهێزدان. ئه‌گه‌ر بیرکردنەوەیان هەمان بۆچونەکانی بنەماڵەی ئەسد بێت و زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە هەمان شت بێ. بێگومان دژ‌و نەیارەکانیش لەهەمان سەنگەری بەرگریدا دەمێننه‌وه کە له هیچ قۆناغێک سەقامگیری نایەتەدی. چاوەڕوان دەکرا دواین وتاری محمد شەرع ڕاگرتنی هاوسەنگی بێت لەسیاسەتی ئەمڕۆی سوریادا بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتە و بیر‌و بۆچونە جیاوازەکان کۆبکاتەوە. بەڵام دەرکەوت ئەمیش بەهەمان دەردی ئێراق هەڵەکان دوبارە ئەکاتەوە و زیاتر دەمارگیری و شۆفێنیه‌ت زاڵە بێت بەسه‌ریا بەمەش لەخۆبایبون لەناخیاندا چەکەرە دەكات. وا دەبینین ئێراق وەک پێویست نەیتوانیوە تەوقی چواردەور بشکێنێ و ببێتە خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها و قسەی خۆی هه‌بێت. هەرچی دەگوزەرێ کۆپیەکی سیاسەتی ئێرانە دەیسەپێنن به‌سه‌ریاندا. ئەم چەواشەکاریە بوه‌ته بەڵاو ماڵ كاولی و کەوتن خه‌ریكه سه‌ری ئێراق ئه‌خوات. ئەکرێت ئەوەش بەهەند وەربگرین ئەمریکا مەبەستی سەرەکی ئێرانە کاتێک ڕێگای ناوچەکانی خوارو بەهۆی ئێران و پاڵپشتیکردن وساغ کردنەوەی پیترۆل بۆی ئەو کەناڵە لاواز بکەن و دەرگای بۆڕی هەرێم بکرێتەوە ئەو کات ڕێگا لەئێران داده‌خرێت و بۆ ئێراقیش دەرچەیەکی نیوە ڕزگار بون دۆزراوەتەوە. ڕوداوەکان لەشەو ڕۆژێکدا چەند جارێک بەدیوێکی دیکەدا دەسوڕێن لەدەرەوەی ئێرانیش ئەمریکا ئامانجی ئەوەی هەیە دەست و پێوەندەکانی نەهێڵێ بەتایبەت ئەوانەی نوێنەرایەتی دەوڵەتی ئێران ئەکەن. سوریای نوێ دەتوانێت جیاواز بێت ئەگەر تورکیا لێی گەڕێت لەبەر بەرژەوەندی و پلانەکانی خۆی نەیخاتە سەر ڕێگای هەڵدێران. سوریا جارێ سەرەتایەتی دەتوانێت بە دیالۆگ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی گەل و نەتەوەکان و تاک له سوریا بێنێته دی و زوتر بگاتە کەناری ئارامی. پێچەوانەکەی ئەبێتە سەرەتایەکی قۆناغی دوهەمی گرژی و ئاڵۆزی و تێکشکانی ئابوری و داروخان. کە هەڵبژاردەی دوهەم بۆ سوریا له پاش ئەو هەموو نەهامەتیە بەرگە ناگرێت و ناتوانێت جارێکی دیکە هەستێتەوە. سەرەڕای ئەوەی پاش بەشار ئەسەد زۆربەی پێداویستی و کەل و پەلی سەربازی و کەرستەکان و ئامێرەکان لەناو براون. كه‌واته ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا بوون سوریایه‌كی لاوازیان ئه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاو له‌ده‌ست بێت و له ژێر كۆنترۆڵی ڕۆژئاوادا بێت. کورد ئەبێ بڵێت چاوەڕوانی سوریایەکی کراوەمان دەکرد ڕێز لە پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکان بگرێت و یەکسان و دادپەروەر بێت و بڕوای بە سیستەمی دیموکراسی و كرانه‌وه هەبێت. بۆ ئەوەی لەبەریتی کێشمە کێش و شەڕ و ئاژاوە. زیاتر ئاسایش بەرپا بکرێت و بەرقەراری باڵ بکێشێت بەسەر نەهامەتیەکاندا. ببێتە دەرگایەک بۆ لە بیربردنەوەی هەموو زوڵم ستەمێک. لەم ناوەندەدا کورد لەسوریا نەیان توانیوه پەیامێکی بوێرانە بگەیەنن بۆ مافی ڕەوای گەلێکی سته‌م لێكراو. سه‌ره‌تا خۆیان داوای پاراستنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی سوریایان ده‌كرد. له ئێستادا هه‌ر بڕیارێك بدرێت ئەمه ئه‌بێته سەرەتایەك و بنەما یه‌ك بۆ ئایندەیان پاش ماوه‌یه‌كی دیكه هه‌سته‌كه‌ن مافی كورد زۆر له‌وه زیاتره كه بیریان لێ نه‌كردوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك سوریا كورد وه‌ك هاو به‌شی نه‌بینێ و نه‌خشه ڕێگای سیاسی به دیموكراسی كردن نه‌گرێته به‌ر بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان كه‌واته فره‌نه‌ته‌وه‌یی و پیكه‌وه ژیان و داد په‌روه‌ری نایه‌ته‌دی...

سه‌لام مه‌حمود