پلانی نوێی ئەمریکا بۆ گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران
نوێنەرانی کۆماری و دێموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانێکی نوێیان داڕشتووە بۆ بەهێزکردنی گەمارۆ نەوتییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئێران.
بەپێی ئەو پلانە، ئەمریکا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە لە هەناردەکردن، فرۆشتن، یان پرۆسەکردنی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێراندا تێوەگلاون، لەوانە بانکەکان، دامەزراوە داراییەکان، دابینکەرانی بیمە، ڕێکخراوەکانی تۆماری کەشتی، دروستکەرانی هێڵی بۆری، یان کارپێکەرانی دامەزراوەکان.
شایانی باسە ئەم پرۆژە یاسایە نوێیە بە ناوی « یاسای بەرزکردنەوەی گەمارۆکانی ئێران » دوای دوو پڕۆژە یاسای پێشووی گەمارۆکانی نەوت دێت کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا پەسەند کرابوون.
بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە نوێیە، هەرکەسێک سەرپێچی بکات یان هەوڵی پێشێلکردنی سزاکان بدات، ئەوا ئەمریکا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
