لە ئەنجامی زریان و لافاو لە ئەمریکا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی زریان و لافاو لە ئەمریکا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

  

بەگوێرەی زانیارییەکان لانیکەم 10 کەس بەهۆی زریان و لافاوێکی توندەوە لە ویلایەتەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 100 ملیۆن کەسیش هۆشداری دراون لە لافاو، زەوی لەرزین، بەفر و بای بەهێز دوای زریانێکی سەخت و لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارانی بەخوڕ و لافاوێکی مەترسیدار باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و ئەم ناوچانە ڕووبەڕووی بەرەیەکی دیكەی ساردی زۆر دەبنەوە.

هەروەها زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاش بەرگەی سەرما و بارانێکی تاڵیان گرت کە ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە بەرگەی سەرما و باران بارینیان گرت.

ڕۆژی یەکشەممە زۆرترین زیانی گیانی لە ویلایەتی کێنتاکیی بوو.

پارێزگاری کێنتاکیی، ئەندی بەشیر، لانیکەم نۆ مردنی بەهۆی زریان و لافاوەوە پشتڕاستکردەوە؛ لەوانە دایکێک و منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا گیریان خواردبوو.

ئەندی بەشیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە پێی وایە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرز ببێتەوە.

بەشیر گوتی: لەوەتەی زریانەکە لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە، هەزاران هەوڵی فریاگوزاری لە سەرانسەری ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ئەتلەنتا (جۆرجیا) هەروەها ڕایگەیاندووە، بەهۆی بایەکی بەهێزەوە دارێک بەسەر ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top