بانگەوازی بەپەلە بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی پاش هێرشە کوشندەکەی میونشن
دوابەدوای هێرشە کوشندەکەی ئەفغانیەک بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە میونشن، سەرۆکی پارتی سۆسیالی مەسیحیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە لانیکەم 2000 ئەفغانی لە لیستی دیپۆرتکردنەوەدان بۆ ئەفغانستان.
ئەو داوای دەستپێکردنی دەستبەجێی وتووێژەکانی لەگەڵ تاڵیبان کرد و داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد هەموو هەفتەیەک گەشتێكی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەفغانستان ئەنجام بدات.
ئەم بانگەوازە دوای هێرشێکی پیاوێکی ئەفغانی تەمەن 24 ساڵ دێت بۆ سەر گردبونەوەیەکی سەندیکای کرێکاران لە میونشن کە بەلایەنی کەم 39 کەس بریندار بوون و دوو قوربانیش گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە هێرشەکە دەستپێکردووە و دەڵێت، پێدەچێت ئیسلامییەکان دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەداهەرچەندە هێشتا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە.
گوڵان: سەردار خەلیل
