داڕمانی کوشندە کانێکی زێڕ لە مالی
ڕۆژی یەکشەممە 16 ی شوبات، لانیکەم 50 کرێکار کە زۆربەیان ئافرەت بوون بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕ لە مالی گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە ڕۆژئاوای مالی ڕوویداوە کە ناوچەیەکە بە کانگا بچووکەکانی ناسراوە.
دەوترێت ئەم کانە جێهێڵراوە پێشتر لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام هێشتا کرێکارە ناوخۆییەکان تێیدا چالاکن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە دووەم ڕووداوی کوشندەیە لە مالی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕوودەدات ، ڕووداوەكەی پێشتریش لانیکەم ١٠ کرێکاری کانگاکە بەهۆی زەوی لەرزین و داڕمان گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
