مانگرتنی کرێکارانی بەشی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی بەلجیکا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
ڕۆژی چوارشەممە ١2ی شوبات، کرێکارانی بەشی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی بەلجیکا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیان گرت و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە چاکسازییەکانی خانەنشینی و کەمکردنەوەی دامەزراندنی کارمەند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، چاوەڕوان دەکرێت مانگرتنێکی سەرتاسەری لە کەرتی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی بەلجیکا لە 12 تا 14 ی شوبات ببێتە هۆی پەکخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی دەرەوە و سەرجەم گواستنەوەی گشتی و هەروەها کێشەی دارایی و ئابووری.
شایانی باسە کە شارە گەورەکانی برۆکسل، بروژ، ئانتۆرب، گێنت، شارلوا و لیژ لە بەلجیکا بە توندی کاریگەری ئەم مانگرتنەیان لەسەر بوو.
فڕۆکەخانەی برۆکسل و فڕۆکەخانەی شارلوای باشووری برۆکسل سەرجەم گەشتەکانیان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی ئەم هەفتەیە هەڵوەشاندەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
