کوژرانی دوو پاسەوانی سنووری عێراق لە هێرشێکی چەکداری گروپی تیرۆریستی پەکەکە

کوژرانی دوو پاسەوانی سنووری عێراق لە هێرشێکی چەکداری گروپی تیرۆریستی پەکەکە

  

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسەوانانی سنووری ئەو وڵاتە لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەم هێرشە لە ناوچەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک و نزیک سنووری عێراق و تورکیا بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پاسەوانانی سنوور ئەرکێکیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان ئەنجامدەدا، کاتێک لەلایەن ئەندامانی گروپی تیرۆریستی پەکەکە تەقەیان لێکرا.

لەم هێرشەدا دوو سەربازی لیوای 1ی دەوریەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لە بەردەوامیی چالاکییەکانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ پاراستنی یەکپارچەیی ئەمنی و خاکی وڵات کردەوە و ڕایگەیاند: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بەردەوام دەبێت لە پێشەنگی بەرگری لە عێراق و یادی شەهیدەکانمان هەمیشە زیندوو دەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top