هۆكارەكانی كۆكە لە منداڵدا
هۆكاری زۆربەی حاڵەتەكانی كۆكە لە منداڵدا بریتییە لە هەوكردن بە چەند جۆرێكی ڤایرۆس ئینجا بەكتریا، بۆنموونە هەڵامەت، ئەنفلوەنزا، هەوكردنی بۆڕیی هەناسە یان ڕێڕەوە وردەكانی هەناسە، هەوكردنی قوڕقوڕاگە، كۆكەڕەشە Whooping cough، هەوكردنی شانەی سییەكان، ڕەبوو، هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆڤید 19. پاش تووشبوونی منداڵ بە كۆكە، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات: ئەگەر تەمەنی منداڵ لە سێ مانگ كەمتر بێت، ئەگەر كۆكە و نیشانەكانیتر سووك نەبوون لە ماوەی 48 كاتژمێردا، یان كۆكە و نیشانەكان بەرە بەرە سەختتر ببن، هەناسەتەنگی یان خێرابوونی هەناسە، سەرئێشە، كاڵبوونی پێست یان شین هەڵگەڕانی لێوەكان، هەروەها لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەشدا. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: زوو شووشتنی دەستەكان بەتایبەتی پاش كۆكە یان پژمین، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی كەلوپەلی منداڵیتر لە هەر شوێنێك، بەكارهێنانی كلینیكس لەجیاتی دەستەسڕی قوماش و فڕێدانی پاش پاككردنەوەی دەم و لووت، گرنگیدان بە خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست، لەگەڵ تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ خەو.
