كراسی بووكی تەنك و ناسكی شاهانە هەڵبژێرە
هەندێك لە براندەكان هەڵبژاردەیان وایە پشتێن لە هەمان ڕەنگی چاپی سەر ڕووی جلەكان بێت، هەندێكیش دیزاینەكانیان بە تەواوی بە ڕەنگی ڕەش بۆ بووك دەخەنە ڕوو، هەندێكی دیكەش بە پشتێنێكی ڕەشی تەنك بەدلەی سپیی بووك دەڕازێننەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر دیزاینەكان وا بوو كە پێویست ناكات پشتێن لە دەوری كەمەر بپێچرێت، هەندێك لە براندەكان دیمەنێكیان پێشكەش كرد كە تێیدا خانمە مۆدێلەكان بە پشتێنێكی «ساتن»ـەوە دەركەوتن، كە گەردن دەڕازێنێتەوە و دیزاینێكی مۆدێرنە و لەگەڵ بووكدا دەگونجێت تا زیاتر سەرنجی خەڵك ڕابكێشێت و بە ڕوخسارێكی جیاوازەوە لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەكەیدا دەربكەوێت.
ئەمساڵ مۆدەی جلی بووكێنیی جیاواز سەری هەڵدا و هەندێك لە براندەكان بە شێوەی شریتی «ساتن» بەرهەمەكانیان خستە ڕوو، كە لە پێشەوە گرێ دراون، بە تەواوی بە دانتێل داپۆشراون و نەرمی و ناوازەیی تێكەڵ دەكات.
