لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە ناوچەی ساحلی مالی ٢٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە ناوچەی ساحلی مالی ٢٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

 

 

لەهێرشێكی تیرۆریستی لە مالی 20 هاووڵاتی مەدەنی کوژران

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان، گوندی جیگیبۆمبۆ لە ناحیەی باندیاگارا لە بەشی ناوەڕاستی وڵات لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر.

لەم هێرشە تیرۆریستیەدا ٢٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

بورکینا فاسۆ، مالی و نیجەر کە بە "سنووری ٣ وڵات" لە ناوچەی ساحل ناسراون، لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و داعشەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان لە مالی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top